کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له ناو ده‌سـته‌یه‌کی پـۆلیسی چاودێریدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به لانی که‌م 18 پـۆلیس کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێـگه‌ی سه‌ره‌کی عهشـرهتهکانی خه‌یبه‌ر ڕوویداوه، کاتێـک هێرشبه‌ره‌که به ماشێنێکه‌وه خۆی داوه به ماشـێـنێـکی پـۆلیسـدا و ده‌شڵێن به لانی که‌م 15 که‌سیش بریندارن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسێتی خۆی له‌و هێرشه خۆکوژیـیه ڕانه‌گه‌یاندووه.