هه‌ندێ له شـیکه‌ره‌وان پـێیان‌وایه هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق دوو ئاڕاسـته‌ی هه‌یه، ئه‌ویش یان ئه‌وه‌تا ئه‌و وڵاته به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌بات له ڕووی دیموکراسی و ئاسایشی و سیاسیـیه‌وه، وه یاخود عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه بۆ ڕووداوه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 2005 .
له‌و باره‌یه‌وه یوسف گۆران نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه له نێوه‌ندی کوردسـتان بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سـووننه‌کان توانیان به شـێوه‌یه‌کی فراوان به‌شـداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بکه‌ن ئه‌وا بڕوا ناکات ڕووداوه‌کانی پاش 2005 دووباره بـبنه‌وه. ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سووننه‌کان دور بخرێنه‌وه یان به‌شـداری نه‌که‌ن ئه‌وا عێراق نه سه‌قامگیری سیاسی و نه ئاسایشی ته‌نانه‌ت وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێسـتاشی نابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:36 خوله‌كه.