سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق ده‌دوێت

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح باس له‌ ڕوانین و به‌رنامه‌ی حزبه‌که‌یان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات. ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ناتوانێت کێشه‌ و گرفته‌کانی ناو عێراق بنبڕ بکات به‌ڵام هه‌نگاوێـکه‌ ده‌بێت بنرێت بۆ ده‌رچوون له‌و بنبه‌سـته‌ی که‌ که‌س خۆی به‌ خاوه‌نی مه‌سه‌له‌کان نازانێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:48 خوله‌كه‌.