هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئێران به‌ره‌و دیکتاتۆریـیه‌تێـکی له‌شـکری ده‌ڕوات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئێران خه‌ریکه‌ به‌ره‌و دیکتاتۆریـیه‌تێـکی له‌شـکری ده‌ڕوات.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هێله‌ری کلنتن که‌ بۆ خوێندکاران ده‌دوا له‌ قه‌ته‌ر گوتی هێزی تایبه‌تی له‌شـکری ئێرانی (سـوپای پاسـداران) له‌ ڕاستیدا جێگه‌ی حکومه‌ته‌که‌ ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌و تێبینی‌یانه‌ی هێله‌ری کلنتن له‌و ده‌مه‌ دێت هه‌ر که‌ گه‌شتی هه‌رێمی که‌نداو ده‌کات بۆ هاندانی هه‌وڵ و کۆشـش بۆ په‌ره‌پـێدانی فشـار دژی ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی.

قۆناغی داهاتووی سه‌ردانه‌که‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌ و له‌وێ له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵا و هه‌روه‌هاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سـعود ئال فه‌یسه‌ڵ کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ وه‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی عه‌ره‌ب بۆ داسه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ له‌سه‌ر ئێران.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و جیهانی ئیسلامی له‌ دۆحه‌ هێله‌ری کلنتن گوتی واشـنتن خوازیاری چاره‌سه‌رێـکی ئاشـتیـیانه‌یه‌ بۆ کێشه‌ی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌کان ناکات له‌و کاته‌ی به‌ گوته‌ی خۆی خه‌ریکی سـازکردنی بۆمبن.

هێله‌ری کلنتن گوتی ئێران هیچ ده‌رفه‌تێـکی بۆ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌هێشـتۆته‌وه‌ جگه‌ له‌ داسه‌پاندنی خه‌رجی مه‌زنتر بۆ هه‌نگاوه‌ شه‌ڕ فرۆشه‌که‌ی.