له‌شـکر له‌ نه‌یجه‌ر حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵـده‌وه‌شـێـنـنه‌وه‌

فه‌رمانڕه‌وا نوێـیه‌ له‌شـکریـیه‌کانی نه‌یجه‌ر ڕایانگه‌یاند که‌وا حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵـوه‌شـاندۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش وه‌لادانی سه‌رۆک مامـمادۆ تانجا له‌ کوده‌تایه‌کدا.

ده‌سته‌یه‌کی له‌شـکری که‌ خۆیان به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیموکراسی ده‌ناسێنن، ده‌ڵێن ڕێبه‌ره‌که‌یان ناوی سالۆ دجیبۆیه‌ و ئه‌فسه‌رێـکی گه‌وره‌ بووه‌. ده‌شڵێن له‌ ئێسـتادا کاروباره‌کانی حکومه‌ت له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی چه‌کدار خۆیان کرد به‌ کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له‌ نیامی پایته‌خت و سه‌رۆک مامـمادۆ تانجایان ده‌سـتگرکرد و بۆ شـوێنێـکی نادیاریان بردن.

یه‌کێتی ئه‌فریکا و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵی ئابوری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریکا کوده‌تاکه‌یان سه‌رزه‌نشت‌کرد.

گوته‌بێژێـکی ئه‌و ده‌سته‌ له‌شـکریـیه‌ ( کۆلۆنێل عه‌بدولکه‌ریم گۆکۆیه‌ که‌ریمۆ) ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت گوتی ده‌بوایه‌ له‌شـکر ئه‌م به‌رپـرسـیارێتیـیه‌ی له‌ ئه‌سـتۆی خۆی بگرتایه‌ بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و گرژیـیه‌ سـیاسیـیه‌ی ناو وڵات.

شـایانی باسه‌ له‌م دوایـیانه‌دا سه‌رۆک مامـمادۆ تانجا ده‌سـتوری گۆڕی به‌ مه‌به‌سـتی درێژه‌دان به‌ مانه‌وه‌ی خۆی له‌ ده‌سه‌ڵات. ئه‌م هه‌نگاوه‌ بووه‌ مایه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی توند لێی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.