کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ زیاتر له 40 که‌سایه‌تی له‌شکریدا ده‌که‌ن له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی گوایه هه‌وڵی کوده‌تایه‌کیان دابوو بۆ لادانی حکومه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌رکرده‌کانی له‌شکری، له ناویاندا به‌رپرسی پـێشـووی هێزی ئاسـمانی و هێزی ده‌ریای، له نێو ئه‌و که‌سانه‌دان که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لێکۆڵێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، دوابه‌دوای گومانی ئه‌و کوده‌تایه .
میدیای تورکیا ده‌ڵێت ئو پلانانه له سالێ 2003 وه دانرا بۆ نائارام کردنی حکومه‌ت به بۆمب دانان له مزگه‌وته‌کان و هاندانی یۆنانیـیه‌کان به ته‌قه‌کرن له فرۆکه‌ی تورکیا.
ده‌ستگیرکردنی به کۆمه‌ڵ ئاماژه به قوڵبوونی ناکۆکی له نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتداری له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلامی تورکیا و له‌شکر که خۆی به پاسه‌وانی نه‌ریتی سیکولاری وڵاته‌که ده‌زانێت ده‌کات.
شایانی باسه تا ئێستا له‌شکر 4 حکومه‌تی تورکیای له ماوه‌ی 50 ساڵی ڕابردوودا ڕوخاندووه.