دادگایه‌کی تورکیا 7 ئه‌فسه‌ری گه‌وره‌ی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی تۆمه‌تبارکردووه به‌وه‌ی گوایه پـیلانیان بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی ڕه‌گ و ڕیشه ئیسلامی داناوه.
<!-- IMAGE -->ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیار دراوه 4 ئه‌دمیڕاڵ و جه‌نه‌ڕاڵێـکی له‌شـکر و 2 کۆلۆنێل زیندانی بکرێن تا ئه‌و ده‌مه‌ی دادگایی ده‌کرێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا نزیکه‌ی 49 که‌سی له‌شـکریـیان ده‌سـتگیرکرد که بڕواده‌کرێت له پـشت ئه‌و پـیلانهدا بن.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ئه‌فه‌سه‌ره باڵاکانی له‌شـکری تورکیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه سـازکرد و ڕه‌وشه‌که‌یان به مه‌ترسیدار ناوبرد.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌م پـیلانه له 2003 وه نه‌خشه‌ی بۆ کێشـراوه، له‌وانه تێـکدانی سه‌قامگیری له وڵاته‌که‌دا له ڕێـی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له مزگه‌ته‌کاندا و هه‌روه‌ها ئازراندنی یۆنان بۆ خسـتنی فڕۆکه‌یه‌کی تورکی.