عێراق به‌ نیازه‌ 20 هه‌زار ئه‌فسه‌ری سه‌رده‌می سه‌دام بگێڕێته‌وه‌

عێراق به‌ نیازه‌ 20 هه‌زار ئه‌فسه‌ری سه‌رده‌می سه‌دام بگێڕێته‌وه‌

<!-- IMAGE -->

حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و 20 هه‌زار ئه‌فسه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر پـۆسـته‌کانیان که‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا خزمه‌تیان کردبوو‌ و له‌ پاش داگیرکردنی عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ 2003 ‌ له‌ کار لابران.

گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سـکه‌ری ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌م ئه‌فسه‌رانه‌ی پـێشـوو ده‌م‌وده‌ست ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانیان.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌‌ چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی 7 ی سێی په‌رله‌ماندا دێت، بۆیه‌ زۆر که‌س پـێـیان وایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ به‌ مه‌به‌سـتی سـیاسی دراوه‌.

ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سـانی ئۆپـۆزسـیۆن سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی پارتی به‌عسی سه‌دام حسێن ده‌دات. حکومه‌تی عێراقیش لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌.