پانۆراما: چۆنێتی سه‌رخسـتنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق

پانۆراما: چۆنێتی سه‌رخسـتنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق

چۆن ده‌توانرێت هه‌ڵـبژاردنێـکی سه‌رکه‌وتووانه‌ له‌ ته‌واوی عێراق سـازبکرێت؟ واته‌ له‌ ووڵاتێـکدا که‌ له‌ سـاڵی 2003 وه‌ و پاش که‌وتنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی گرفته‌ ناوخۆیـیه‌کانی خۆی بووه‌ و له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی گرفت و ئاڵۆزیه‌ چاوه‌ڕوان کراو و پـێشبینی نه‌کراوه‌کاندا بووه‌ هێنده‌ له‌م ووڵاته‌ فره‌ نه‌ژاد و ئاینی و ئاینزایه‌دا وه‌ک زۆرێـک له‌ شـیـکه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌یان پـێـکردووه‌ هه‌وڵه‌کان بۆ ڕه‌خسـاندنی زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌ نێوان عێراقیـیه‌کاندا نه‌بووه‌ تا بـبێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی پـێی‌ده‌گوترێت عێراقی ئاینده‌.

زیاتر له‌ 6 هه‌زار که‌س بۆ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی مانگی سـێی وڵاته‌که‌ خۆیان کاندید کردووه‌ و پـێشـبڕکێـیانه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی 325 کورسی په‌رله‌مانی داهاتوو. کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له‌ زۆرێـک له‌ لێـدوانه‌کانیاندا جه‌ختیان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ هه‌موو پـێوانه‌ و ڕێ‌وشـوێنێـک به‌کارهێنراون تا بتوانرێت هه‌ڵـبژاردنێـکی سه‌رکه‌وتووانه‌، هه‌ڵـبژاردنێـک به‌ پـێی پـڕه‌نسیپه‌ دیموکراسـیـیه‌کان له‌ عێراقدا بکرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 13 خوله‌كه‌.