که‌مال ڕه‌ئوف ده‌رباره‌ی ده‌سـتدرێژیکردنه‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له‌ ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌دوێت

که‌مال ڕه‌ئوف ده‌رباره‌ی ده‌سـتدرێژیکردنه‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له‌ ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌دوێت

له‌گه‌ڵ ده‌سـتپـێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا چه‌ندان هێرش کراونه‌ته‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌ میدیای سه‌ربه‌خۆدا کارده‌که‌ن. ڕۆژنامه‌وانان ده‌یانویست له‌ نێو ئاپـۆڕه‌کانی خه‌ڵـکدا ڕووماڵی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.

<!-- IMAGE -->

بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری ڕۆژنامه‌نووس که‌مال ڕه‌ئوف ڕه‌حیم سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌که‌ین که‌ ڕۆژنامه‌وانه‌کانی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ چه‌ند جارێـک هێرشـیان کراوه‌ته‌ سه‌ر، وه‌ ڕۆژنامه‌که‌ش جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سـتدرێژیانه‌یان کردووه‌ هێزه‌ ئاسایشـیـیه‌کان بوون.

سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیش له‌ ڕاگه‌یاندنێـکدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشـانه‌ی کردووه‌.

له‌ لای ڕۆژنامه‌نووس که‌مال ڕه‌ئوف کار گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بنێرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:14 خوله‌كه‌.