سه‌رۆکی چیلی خانم میشێل باچلێت ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و به‌نیازه 10 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه بکات که بومه‌له‌رزه‌که لێـیداون تا باری ئاسایش تیایاندا ڕابگیرێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تی بده‌ن له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری. ده‌شڵێت ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ چه‌ند بازڕێـکدا مۆرکراوه بۆ دابه‌شـکردنی خۆراک به خۆڕایی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
خانم میشێل ده‌شڵێت بومه‌له‌رزه‌که‌ی به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه که گوڕه‌که‌ی 8.8 بوو ناوه‌ندی وڵاته‌که‌ی وێران کردووه و نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌سی بێ ماڵوحاڵ کردووه که ئه‌مه بێ وێنه‌یه له مێژووی چیلیدا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که‌سانی تاڵانچی داویانه به‌سه‌ر بازاڕه‌کانی شـاری کۆنسێپسیۆن و ده‌سـتیان کردووه به بردنی خۆراک و ئامێره ئهلیکتریکیهکان. هێزه‌کانی پـۆلیسیش له یه‌کێـک له بازاڕه‌کاندا گازی فرمێسک ڕێژ و ئاویان به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی تاڵانچیـیهکان.
کاربه‌ده‌سـتان بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆیان له ناوچه‌که‌کانی کۆنسێپسیۆن و مهوڵ داوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بێ سه‌روبه‌ری.
سه‌رۆکی چیلی پـێشـتر ئاماده نه‌بوو داوای کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات، به‌ڵام ئێسـتا و پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیـیانی بومه‌له‌رزه‌که گه‌یشـته زیاتر له 700 که‌س داوای یارمه‌تی له وڵاتان ده‌کات. پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان زیاتر بـبێت.
کارمه‌ندانی فریاگوزاری به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانی ده‌رهێنانی که‌سـانی ژێر باڵه‌خانه داڕماوه‌کاندا، له‌وانه باڵه‌خانه‌یه‌ک له شـاری کۆنسێپسیۆن که مه‌زه‌نده ده‌کرێت 50 که‌سی له ژێردا قه‌تیس بووبن.