<!-- IMAGE -->
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆنی ئێران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش خۆیانداوه به‌سه‌ر ماڵی فیلیمسـازی به‌ناوبانگ جه‌عفه‌ر په‌ناهی له تاران و ده‌سـتگیریان کردووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان شه‌وی دووشه‌ممه جه‌عفه‌ر په‌ناهی و هاوسه‌ره‌که‌ی و کچه‌که‌ی و 15 که‌س که له ماڵیاندا میوان بووبوون ده‌سـتگیرکراون، تا ئێسـتا هۆکاره‌که‌ش نه‌زانراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جه‌عفه‌ر په‌ناهی چه‌ندین خه‌ڵاتی له ڤێسـتیڤاڵهکانی فلیمی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا وه‌رگرتووه. له زۆربه‌ی فلیمه‌کانی ڕه‌خنه له کۆمه‌ڵـگای ئێرانی ده‌گرێت.
دوو له فلیمه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی باسـیان له مه‌ینه‌تیـیه‌کانی ژنانی ئێرانی ده‌کرد.
مانگی دوو حکومه‌تی ئێران ڕێگه‌ی پـێنهدا وڵاته‌که جێبهێڵێت، به‌وه‌ش نه‌یتوانی ئاماده‌ی ڤێسـتیڤاڵی فلیم له به‌رلین بـبێت.