له 7 ی مانگی چواری سـاڵی 2009 کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری ئه‌مه‌ریکا له ڕێی پارێزه‌ر کێن مهکـکاڵیهن سـکاڵایه‌کی له دژی 3 کۆمپانیای ئه‌مه‌ریکی له دادگای فیدراڵی ویلایه‌تی میریلاند تۆمارکرد، ئه‌ویش به تاوانی فرۆشـتنی که‌ره‌سـته‌ی دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی به عێراق و هه‌روه‌ها پـێشـکه‌شـکردنی زانیاری ته‌کنه‌لۆژی له‌و بواره‌دا که ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حسێنه‌وه له دژی کورده‌کان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای فیدراڵی میریلاند دانیشـتنێـکی بۆ ئه‌م دۆسێیه سـازکرد. دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مه‌ریکای باکور ئاماده‌ی بوو.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان شـایان پاشـا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی کرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:43 خوله‌كه.