فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له 7 ی به‌یانیـیه‌وه تا 5 ی ئێواره هه‌موو بنکه‌کانی ده‌نگدان کرابوونه‌وه و خه‌ڵـکی به خواستی خۆیان ده‌نگیان داوه. ده‌شڵێت ڕاسته له به‌یانیدا چه‌ند هێرشێـک کران به مه‌به‌سـتی ترسـاندنی خه‌ڵـکی، به‌ڵام له نیوه‌ڕۆوه تا ئێواره له هه‌موو شـاره‌کانی عێراقدا پـرۆسه‌که زۆر به ڕێـکوپـێـکی بهڕێوهڕۆیشـتووه.
ده‌شڵێت زیاتر له 1500 چاودێری بیانی له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 300 هه‌زار چاودێری خۆجێی و که‌سـانی سه‌ر به قه‌واره سیاسیـیه‌کان چاودێری پـرۆسه‌که‌یان کردووه.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌شڵێت نزیکه‌ی 60% ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه به‌شـداریان له پـرۆسه‌که‌دا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه.