<!-- IMAGE -->
هه‌لیکۆپـته‌رێـکی ناتۆ که تیمێـکی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی تورکی به‌ڕێوه‌ی بردووه له باشوری ئه‌فغانسـتان که‌وتۆته خوارێ.
کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ ده‌ڵێن که‌س به‌هۆی ڕووداوه‌که نه‌کوژراوه. ته‌واوی سه‌بازه‌کانی ناو هه‌لیکۆپـته‌ره‌که بۆ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشـخانه‌کانی ده‌وروبه‌ر گواسـتراونه‌ته‌وه.
ئێسـتا ڕووداوه‌که له ژێر لێـکۆڵینه‌وه، هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هیچ ئاماژه‌ی ئه‌وه نیـیه که ئه‌م ڕووداوه له ئاکامی کرداری دوژمن بێت.