ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ده‌ڵێت ئه‌و له به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نه سـیاسیـیه‌کاندا کراوه‌یه و هیواداره به زووترین کات حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی له وڵاته‌که‌دا پـێـکبهێنرێت.
به‌ڕێز عه‌لـلاوی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و حکومه‌تێـکی نوێی ده‌وێت تا له زووترین کاتدا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا به‌هێز بکات. گوتیشی سه‌قامگیری عێراق دهوهسـتێته سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌که.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌پـێی ته‌واوی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان لیسـته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی 2 کورسی زیاتر له لیسـته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له په‌رله‌مانی داهاتوو به‌ده‌ستده‌هێنێت.
نوری ئهلمالیکیش لای خۆیه‌وه ئه‌و ئه‌نجامانه ڕه‌تده‌کاته‌وه.
شـایانی باسه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کان ڕابگه‌یه‌نرێت و هه‌ر لیسـته‌که‌ی به‌ڕێز عه‌لـلاوی له پـێشـه‌وه بمێنێته‌وه ئه‌وا ماوه‌ی 30 ڕۆژی له به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و کاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ئه‌وا ئه‌و ده‌مه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق سه‌رۆکی لیسـتی دووه‌م ڕاده‌سپـێرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که و چۆنێتی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:51 خوله‌كه.