له‌ ‌ئه‌‌‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی دوو بۆمب له عیراق به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سێ هاووڵاتی عیراقی و دوو سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی كوژران - 2004-01-24

له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌‌وه‌‌ی دوو بۆمب له عیراق به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سێ هاووڵاتی عیراقی و دوو سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی كوژران. له هێرشی یه‌‌كه‌‌مدا، بۆمبێك له نزیك كاروانێكی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی له شارۆچكه‌‌ی سامه‌‌را ته‌‌قیه‌‌وه و له ئه‌‌نجامدا سێ عیراقی كوژران و به ده‌‌یان كه‌‌س بریندار بوون كه‌‌وا حه‌‌فتیان ئه‌‌‌مریكین. له دوای هێرشی یه‌‌كه‌‌م، له‌‌شكری ئه‌‌مریکی رایگه‌‌یاند كه‌‌وا له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌‌وه‌‌ی بۆمبێك له نزیك كاروانێكی له‌‌شكری له نزیك فه‌‌للوجه، له رۆژئاوای به‌‌غدا، دوو سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی كوژران.