محه‌مه‌د خاته‌می چاوه‌ڕوان ده‌كات هه‌مو كاندیده‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ی په‌رله‌مان  سه‌رله‌نۆی قبۆڵ بكرینه‌وه - 2004-01-28

محه‌مه‌د خاته‌می سه‌روكی ریفورم خوازی ئیران ڕایگه‌یاند كه وا چاوه‌روان ده‌كات هه‌مو كاندیده‌كانی كه‌به‌شیوه‌یه‌كی ناعادیلانه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ی په‌رله‌ماندا ڕه‌ت كرابۆنه‌وه، سه‌رله‌نۆی قبۆڵ بكرینه‌وه.

سه‌رۆكی ئیران گوتی به‌هیچ جۆرێك قایل نابیت ته‌نانه‌ت یه‌ك كاندیدیش به ناعادیلانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نگهبانه‌وه ڕه‌ت بكریته‌وه.

جێی باسه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نگهبانی ئیران كه له 12 مه‌لاو پاریزه‌ری توندڕه‌و پیك هاتون 600 پاڵیوراویان له‌كۆی 3600 كاندیدی ریفورم خوازی له‌وه‌و پیش ڕه‌تی كردبونه‌وه ، قبول كرده‌وه.