سكرتێری گشتی ن. ی كۆفی ئه‌نان دەڵێت هێشتا توند و تیژی زۆر له عێراقدا ماوە تاوەكو نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەست به كارەكانی بكاته‌وە.
به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌م تێبینیانه‌ی له كاتێكدا دابوو كه له دوو شاری عێراقدا و له ئه‌نجامی دوو هێرشی جیادا 41 كه‌س كوژراوە.
ئه‌وەبوو له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك له ناوەندی شاری به‌غدا 35 كه‌س كوژراوە و ژمارەیه‌كی زۆر له خه‌ڵکی بریندار بوون. له لایه‌كی ترەوە، له یه‌سروب ی باكوری به‌غدا و له ئه‌نجام پوچهڵكردنهوەی بۆمبێكی چێنراوی ناو ئۆتۆمبیلێك شه‌ش ئه‌ندامی هێزی به‌رگری عێراقی كوژراوە و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندابووە.
هه‌ر له پاش ڕوودانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ش، به‌ڕێز ئه‌نان له نیۆرك ڕایگه‌یاند كه ئه‌و زۆر غهمبارە به‌رامبه‌ر به بارودۆخی ئاسایش له عێراق دا و گوتویه‌تی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كاتێك دەست دەكاته‌وە به كارەكانیان ته‌نها ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخی ووڵاته‌كه ڕێگا به‌وە بدات.