فڕێنه‌رانی ئه‌و ووڵاتیه‌ی كۆریای باشور كه به‌ڵێنی كوشتن‌یان دابوو له درەنگانێكی ڕۆژی هه‌ینیدا ڕازی بوون به‌وەی كه كاتی زیاتر بۆ ووتوێژكردن بدەن.
كم سهنئیل له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابووردوو دا و له خۆرئاوای به‌غدا له لایه‌ن چه‌ند میلیشیایه‌كی سه‌ر بهسهركردەی تیرۆرست ئه‌بو موساب ئهلزەرقاویهوە فڕێندرا بوو.
داواكاری ئه‌م كۆمه‌ڵه فڕێنهرەش ئه‌وەیه كه كۆریای باشور سه‌ربازەكانی له عێراق بكشێنێتهوە، به‌ڵام سیئۆل دەڵێت هێشتا له پلانه‌كانی بۆ ناردنی 3000 سه‌ربازی ووڵاته‌که‌ی بۆ عێراق له مانگی هه‌شتی ڕابووردوودا به‌ردەوامه كه بڕیارە بخرێنه پاڵ ئه‌و 600 سهربازەی كه ئێستاكه له عێراقدا بڵاوكراونهتهوە.
له هه‌مان كاتدا، له به‌غدای پایته‌خت و له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك دوو عێراقی كوژراوە.