نوێنه‌ری كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی كه‌ سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فیان كردبوو، بێ ئه‌وەی چاویان به سه‌رۆكی چه‌كداران بكه‌وێت گه‌ڕانه‌وە - 2004-08-18

نوێنه‌رانی كۆنگرەی نیشتمانی عێراق دەنگ بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ دەدەن كه‌ چاودێری حكومه‌تی كاتی بكات. ژمارەیه‌ك له‌و نوێنه‌رانه‌ بۆ شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف چوون و هه‌وڵیان دا كۆتایی به‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی ئه‌وێ بینن، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌‌ بێ ئه‌وەی چاویان به سه‌رۆكی چه‌كداران بكه‌وێت گه‌ڕانه‌وە.

ئه‌و كۆبوونه‌وەیه‌ی كۆنگرەی نیشتمانی‌ هه‌ر له‌ سه‌رەتاوە بێ سه‌روبه‌ر بوو. پاش چوونی ئه‌و شاندەیه ‌بۆ نه‌جه‌ف دەنگدانه‌كه‌ بۆ ڕۆژێك دواخرا و كێشه‌ی نه‌جه‌فیش به‌هۆی كاروباری كۆنگرەكه‌وە تا ڕادەیه‌ك فه‌رامۆش كرا.

سه‌ركردەكانی ئه‌و گروپه‌ به‌ یاوەرەكانیان گوت ئه‌وان له‌ ڕاستیدا له‌گه‌ڵ مه‌لای رادیكاڵه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در كۆنه‌بوونه‌ته‌وە، به‌ڵام هه‌وڵیان دا ڕووكه‌شێكی پۆزتڤانه‌ به‌ چوونه‌كه‌یان بخه‌نه‌ ڕوو و گوتیان په‌یامی كۆنگرەكه‌مان گه‌یاند.

له‌ پاشدا، پرۆسه‌ی ئاڵۆزی دەنگدان دەستی پێكرد.

ڕێكخه‌رای كۆنگرەكه‌ ناوی به‌ربژارەكان بۆ كۆنگرەی نیشتمانی خوێندەوە. یه‌ك به‌ یه‌ك له‌ جێگه‌ی دانیشتنی خۆیان به‌رز بوونه‌وەو و به‌رەو پێشی هۆڵه‌كه‌ چوون هه‌تاوەكو 81 كه‌س له‌سه‌ر شانۆی هۆڵه‌كه‌ وەستا بوون. ئه‌وانی تریش به‌ به‌ڵێ یا نه‌خێر ناوەكانی تریان له‌سه‌ر لیستی ناوەكان هه‌ڵدەبژارد و به‌م شێوەیه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ردەوام بوو.

جێی باسه‌، له‌م كۆنگرەیه‌دا نزیكه‌ی 1000 كه‌س به‌شداری دەكات.