ئێران دوانزدە كه‌سی به‌ تاوانی سیخوڕی دەستگیر كردووە  - 2004-08-31

ئێران دەڵێت دوانزدە كه‌سی به‌ تاوانی سیخوڕی دەستگیر كردووە و هه‌ندێكیانی تاوانبار كردووە به‌وەی زانیاری نهێنیان بۆ دوژمنانی ئێران ناردووە.

ئاژانسی ڕەسمی هه‌واڵی ئێران ڕادەگه‌یه‌نێت وەزیری زانیاری و ڕاگه‌یاندن گوتویه‌تی به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون په‌یوەندییان به‌ ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌لقه‌وە هه‌بووە.

به‌ پێی ئه‌مه‌ل حه‌مادەی شارەزای كاروباری ئێران له‌ زانكۆی قاهرە، له‌وانه‌‌یه‌ ئه‌م دەستگیر كردنه‌ی ئێران ڕێگه‌یه‌ك بێت بۆ نیشاندانی ئه‌وەی كه‌ ئیسرائیل سیخوڕی له‌سه‌ر كاروباری ئێران دەكات به‌ تایبه‌تی پاش ئه‌وەی واشنتۆن له‌م ماوەیه‌ی دواییدا به‌وەی زانی كه‌ شیكه‌رەوەیه‌كی پنتاگۆن زانیاری دەربارەی ئێران به‌ ئیسرائیل داوە.

له‌وانه‌شه‌ ئێران له‌ رێگه‌ی ئه‌م دەستگیركردنه‌وە په‌یامێك بۆ كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وەیی بنێرێت و بڵێت ئێمه‌ش دركمان به‌ كاری له‌و جۆرە كردووە.

جێی باسه‌، ئێران به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوەكیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه‌، به‌ڵام به‌ پێی ووڵاتانی وەك ئه‌مه‌ریكا ئێران دەیه‌وێت چه‌كی ناوەكی دروست بكات.