هێزەكانی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر یاخیبوان له‌ خۆرئاوای به‌‌غدا  - 2004-09-13

هێزەكانی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر یاخیبوان له‌ خۆرئاوای به‌‌غدا له‌ شاری فه‌للوجه‌.

كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوخۆ دەڵێن له‌ ئه‌نجام هێرشێكی به‌ هاوەنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وە 15 كه‌س كوژراوە و زیاتر له‌ دەیان كه‌سی تر بریندار بووە.

له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی هێزی پیادە و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان په‌لاماری شوێنی كۆبوونه‌وەی ئه‌ندامانی گروپی تیرۆرستی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی داوە.

ئامادەبووانی ڕووداوەكه‌ش گوتویانه‌ گۆێیان له‌ دەنگی چه‌ندین ته‌قینه‌وەی به‌رز بووە و به‌رزبوونه‌وەی دووكه‌ڵی ڕەشیان به‌ ئاسمانی سه‌ر گه‌ڕەكی ئه‌لشورته‌ دا بینیوە كه‌ به‌شی زۆری دانیشتوانی موسوڵمانی سوننه‌ن.