كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ئه‌مه‌ریكا هه‌رچی له توانایدا بێت دەیكات بۆ ئه‌وەی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی عێراق له كۆتایی مانگی یه‌كدا ساز بكرێت.
به‌ڕێز پاوەڵ له ماوەی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی USA Today گوتویه‌تی ڕێگای سه‌رەكی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئاسایشه كه ئه‌وەش پێویستی به پێكهێنانی هێزەكانی عێراقه به شێوەیه‌ك كه هه‌موو جۆرە پێداویستیه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ دابین بكرێت و بتوانن كاری خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌ڕێز پاوەڵ گوتی ئه‌و باوەڕ ناكات، به‌ستنی لوتكه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وەیی له‌سه‌ر عێراق بۆ به‌شداریكردنی ژمارەیه‌كی زیاتری سه‌ربازی بیانی شان به شانی هێزی نێونه‌ته‌وەیی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌روەكو چۆن كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ر به دیموكراته‌كان جۆن كێری پێشنیازی بۆ كردبوو.
به‌ڕیز پاوەل گوتویه‌تی ئه‌و ناتوانێت پێشبینی ئه‌وە بكات كه كه‌ی سه‌ربازەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دەكشێنه‌وە، به‌ڵام گوتیشی هه‌ر جۆرە پرۆسه‌یه‌كی كشانه‌وە كه بكرێت...دەبێت ووردە ووردە ئه‌نجام بدرێت.