كاربه‌دەستانی له‌شكری و دەزگای زانیاری ئه‌مه‌ریكی دەڵێن ژمارەی یاخیبوان له‌ عێراقدا زۆر زیادی كردووە - 2004-10-22

كاربه‌دەستانی له‌شكری و دەزگای زانیاری ئه‌مه‌ریكی دەڵێن ژمارە و سه‌رچاوەكانی یاخیبوان له‌ عێراقدا زۆر زیادی كردووە.

كاربه‌دەستانی پنتاگۆن به‌ په‌یامنێرانیان گوتووە كه‌ ژمارەی شه‌ڕكه‌رانی بیان و ناوەوەش له‌ نێوان 8 هه‌زار تا 12 هه‌زار كه‌س دەبێت و به‌ ژماردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش پشتگیریان لێدەكه‌ن ژمارەیان دەگاته‌ 20 هه‌زار.

كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن نزیكه‌ی 50 خانه‌ی میلیتانه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا هه‌ن و یارمه‌تی داراییان دەدەن و یارمه‌تی دارایی له‌ تۆڕی ڕێبه‌رانی پارتی به‌عسی پێشوو و خزمه‌كانی سه‌دام حوسه‌ین وەردەگرن.