ووتهبێژیكی حكومه‌تی عیراقی ده‌ڵێت حكومه‌ت سووڕه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كان له رۆژی سی مانگی یه ك هه‌روه‌ك ده‌ستنیشانكراوه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی داوایان كردووه هه‌لبژاردنه‌كان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوابخرێن له‌به‌ر به‌رده‌وامبونی توندوتیژی. ووته‌بێژه‌كه به په یامنێرانی گووت سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌یاد عه‌للاوی له‌و باوه‌ره‌دا نیه كه ئه‌گه ر هه لبژاردنهكان دوابخرێن به‌شداری كردن زیاتر ده‌بێت. شایه‌نی باسه نیگه‌رانی هه‌یه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی تێكچوونی باری ئاسایش عیراقیه‌كان به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پانزده گروپی سیاسی عیراق، كه زۆربه‌یان گروپی كه‌مایه‌تی سونی و كوردین داوایان له كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان كردووه كه هه‌لبژاردنه‌كان دوا بخرێن. به‌لام رۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردن عه‌بدولحوسێن ئه‌لهینداوی ووتی كه‌وا كۆمسیۆن به ته‌نیا ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی نیه ده‌نگدان دوا بخات. هه‌روه‌ها ووتیشی هه‌ر دواخستنێك ده‌بێت له‌گه‌ل چه‌ند لایه‌نێك تاووتوێ بكرێت، له‌وانه‌ش حكومه‌تی كاتی عیراق، په‌رله‌مان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.