دانیشتوانی شاری فه‌للوجه به‌رەو ماڵ و حاڵی خۆیان دەگه‌ڕێنه‌وە. ئه‌وەبوو دوای ئه‌و هێرشانه‌ی له مانگی یانزدەدا كرایه سه‌ر شاری فه‌للوجه بۆ هه‌ڵوەشاندنه‌وەی ئه‌و گروپه تیرۆرستیانه‌ی تیایدا بوو، دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌وتنه جێهێشتنی ئه‌و شارە.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له كاتێكدا كه ئه‌و خه‌ڵكه دەگهڕانهوە شارەكه، دەنگی چه‌ند تهقینهوەیهك بیسترا و تا ئێستا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوە ڕانه‌گه‌یه‌ندراوە.
له لایه‌كی ترەوە، دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی شه‌ش كه‌سیان دەستگیر كردووە به تاوانی ئه‌وەی په‌یوەندییان به ته‌قینه‌وەكانی كهربهلاوە هه‌یه كه تیایدا 14 كه‌س گیانیان له دەستدا. هه‌روەها له باكوری به‌غداش، نزیكه 44 كه‌س به‌تاوانی فڕاندن و كوشتن له‌و ناوچه‌یه‌دا و ناوچه‌كانی دیكه‌دا گیراون.
له به‌غدای پایته‌ختیش، بۆمبێك ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی و بریندار بوونی دوانی تر.