له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دەڵێت سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان شه‌ش گومانلێكراویان دەستگیركردووە كه باوەڕدەكرێت په‌یوەندییان به كوشتنی فه‌رمانداری به‌غدا عه‌لی ئه‌لحه‌یدەرییه‌وە هه‌بووبێت.
سه‌ربازەكان به‌هۆی ئه‌و زانیارییانه‌ی له خه‌ڵكه‌وە پێیان گه‌یشتبوو، توانیان له زوویه‌كی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا و له خۆرئاوای به‌غدا گه‌مارۆی خانویه‌ك بدەن كه ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی تیادا بووە و له هه‌مان ئه‌و گه‌ڕەكه‌دا بوو كه فه‌رمانداری به‌غدای تیادا كوژرا بوو.
له هه‌مان كاتدا، له نزیك شاری موسڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكه‌وە له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا دوو پااسه‌وانی نیشتمانی كوژراوە و دوانی تر بریندار بووە. هه‌ر له هه‌مان ناوچه‌دا و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا دوو پاسه‌وانی تر كوژرا.
جێی ئاماژە پێكردنه، كاربه‌دەستانی عێراقی و پۆلیس و گاردی نیشتمانی بوونه‌ته ئامانجی سه‌رەكی یاخیبوان له‌و هێرشانه‌دا كه ئه‌نجامی دەدەن له پێناو تێكدانی بارودۆخی وولاته‌كه له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتایی ئه‌م مانگه. سه‌رۆك وەزیری ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌رۆك بوش‌یش هه‌ردەم جه‌خت دەكه‌نه سه‌ر ئه‌وەی كه سه‌رباری ڕوودانی توند و تیژییه‌كان هه‌ر دەبێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ڕووبدات.