دادوەرێكی باڵای عێراقی كوژراوە - 2005-01-25

له‌شكری ئه‌نسار ئه‌لسوننه‌ كه یه‌كێكه‌ له‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌ چالاكه‌كان و به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنی دادوەرێكی باڵا ڕاگه‌یاندووە. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دەنگدەرانی عێراقی له‌ پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ نیشتمانیه‌كان به‌ردەوامن و چڕتر بووە.

ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌و ڕ‌اگه‌یاندنه‌یان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕەكه‌یان بڵاوكردەوە و گوتویانه‌ ئه‌وان به‌ڕێوبه‌ری مه‌كته‌بی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوەرانی عێراقیان كوشتووە و به‌ڵێنیان داوە به‌وەی كه‌ بێ ئیمانه‌كان و هه‌ڵگه‌ڕاوەكانیش هه‌مان چارەنوسیان دەبێت.

دادوەر قه‌یس هاشم ئه‌لشیمه‌ری دوای ته‌قه‌كردنێكی زۆر لێی و كاتێك كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا به‌‌ ناو به‌غدا لێی دەخوڕی گیانی له‌ دەستدا. هه‌روەها كه‌سێكی دیكه‌ش كه‌ له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا بوو كوژرا.

له‌ ئێوارەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت پێنج سه‌رباز له‌ ماوەی ڕووداوێكی ئۆتۆمبیل له‌ باكوری پایته‌ختی عێراق كوژران. هاوكات سه‌ربازێكی دیكه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگا له‌ به‌غدا گیانی له‌ دەستدا.