تونس بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی كردووه بۆ سه‌ردانی ووڵاتی ئه‌فریكای باكوور له كۆتایی ئه‌مساڵدا  - 2005-02-25

تونس بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاریێل شارۆن كردووه بۆ سه‌ردانی ووڵاتی ئه‌فریكای باكوور له كۆتایی ئه‌مساڵدا، وه كاربه‌ده‌ستان له ئۆرشه‌لیم ده‌ڵێن به‌ڕێز شارۆن نیازی هه‌یه ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام بدات. ووته‌بێژی ئیسرائیلی ده‌ڵێت، سه‌رۆكی تونسی زێن ئه‌لعابدین عه‌لی نامه‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێز شارۆن كردووه و بانگهێشتی كردووه بۆ به‌شداری كردن له كۆنفرانسێكی دا سه‌باره‌ت به زانیاری ته‌كنه‌لۆژی و هاوكاری زانستی له مانگی نۆڤامبر. به‌ڕێز شارۆن ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رۆك حكومه‌تی ئیسرائیلی كه سه‌ردانی تونس بكات.