عه‌دنان موفتی له ماوه‌ی گفتوگۆیه‌كدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ڕێكه‌وتنه‌كانی ی.ن.ك و پ.د.ك وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ - 2005-06-03

عه‌دنان موفتی له ماوه‌ی لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا گوتی ڕێكه‌وتنه‌كانی ی.ن.ك و پ.د.ك وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا به‌ڕێز عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشنیار كراوه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی پێ بسپێرێت. هه‌روه‌ها بڕیاریشه‌ دكتۆر موحه‌ممه‌د قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ببێته‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی كه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موفتی سازیداوه‌، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.