عه‌بدوڵا حیجاب پێی وایه‌ گه‌ڕی داهاتووی وتووێژی ناوکی له‌ ئسته‌نبوڵ سه‌رناگرێت

عه‌بدوڵا حیجاب شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ بواری ئێران له‌ نه‌رویج

پرۆگرامی ناوکی ئێران یه‌کێکه‌ له‌ کێشه‌ هه‌ره‌ ئاڵۆزه‌کانی جیهان. له‌و ده‌مه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌ناعه‌ت به‌ ئێران بکه‌ن پرۆگرامی ناوکی ڕابگرێت و تاران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌ نیـیه‌ ده‌ست له‌ مافی خۆی بۆ پرۆگرامی ناوکی هه‌ڵبگرێت.

سه‌عید جه‌لیلی وتووێژکه‌ری باڵای ناوکی ئێران دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ کاثرین ئه‌شتۆنی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی 5+1 گوتی زلهێزه‌کانی جیهانی ته‌نها قایل بوون له‌ ئسته‌نبوڵ کۆببنه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌ش.

عه‌بدوڵا حیجاب شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ بواری ئێران له‌ نه‌رویج له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر دوو بابه‌تی جیاواز گفتوگۆ ده‌که‌ن.

ئێران ده‌خوازێت بۆ ڕۆژئاوای بسه‌لمێنیت که‌ به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌ی ناوکی ما‌فی خۆیه‌تی و پێویسته ‌قبوڵی بکه‌ن له‌ کاتێکدا ڕۆژئاوا ده‌خوازێت ئێران کۆنتڕۆڵ بکات و نه‌هێڵێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:59 خوله‌كه‌.