ئێران ڕایگه‌یاند میوانداری کۆنفرانسی چه‌کداماڵینی ناو‌کی ده‌کات له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا وه‌ک به‌شێک له هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که خواستی نیـیه چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌ست بهێنیت.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا حیجاب شیکه‌ره‌وی سیاسی و شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شاری ئۆسلۆی نرویج له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ئێران ته‌نها خۆنیشاندانه و ئه‌گه‌ر ئێران به‌ڕاستی لایه‌نگری ئه‌وه بێت که چه‌کی ناو‌کی له جیهاندا نه‌مێنێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری کومه‌ڵگای جیهانیدا هاوکاری ده‌کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:41 خوله‌كه.