ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ سه‌ربازانی ئه‌فغانی خۆیان ڕادەستی تالیبان دەکەن

سه‌رچاوه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت و یاخی بووان له‌ باشووری ئه‌فغانستان ده‌لێن لانی که‌م 70 سه‌ربازی ئه‌فغانی چونه‌ته‌ نێو تالیبان له‌ ده‌مێکدا 85 سه‌ربازی دیکه‌ له‌ ئه‌م رۆژانه‌ی شه‌ری توند دا کوژران.

سه‌رچاوه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت و یاخی بووان له‌ باشووری ئه‌فغانستان ده‌لێن لانی که‌م 70 سه‌ربازی ئه‌فغانی چونه‌ته‌ نێو تالیبان له‌ ده‌مێکدا 85 سه‌ربازی دیکه‌ له‌ ئه‌م رۆژانه‌ی شه‌ری توند دا کوژران.

میرزا خان ره‌حیمی، فه‌رمانداری هه‌ریمی پر ئاژاوه‌ی هێلماند شه‌مه‌ به‌ په‌یامنێرانی گوت که‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ به‌ چه‌که‌وه‌ خۆیان ته‌سلیمی تالیبان کرد.

هه‌ریمی باشووری ئه‌فغانستان شوێنی سه‌ره‌کی شه‌ڕی نێوان یاخی بووان و هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغان بووه‌.

وته‌ببێژێکی تالیبان، قاری یوسف ئه‌حمه‌د، ده‌لێت پێنج فه‌رمانده‌ی له‌شکری ئه‌فغان له‌ نێو ئه‌و سه‌ربازانه‌ دان که‌ به‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی یه‌وه‌ خۆیان ته‌سلیمی تالیبان کرد.

هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغان له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی وه‌رزی دا زیانێکی قورسیان وێکه‌وت له‌ ده‌مێکدا پشتیوانی سه‌ر ئه‌رد و هیزی ئاسمانی نیونه‌ته‌وه‌یی یان له‌ شه‌ری تالبیان دا نه‌بووه‌.

یاخی بووانی ئیسلامی هه‌ڵمه‌تی توند و تیژانه‌یان له‌ چه‌ندین به‌شی ئه‌فغانستان دا به‌رفره‌وان کردووه‌ و شاری سه‌ره‌کی له‌ باکوور واتا کوندوزیان له‌ مانگی سێپتامبردا گرتووه‌.

خراپ بوونی باری ئاسایش و زیادبوونی ژماره‌ی کوژراوانی مه‌ده‌نی ڕه‌خنه‌ی توندی خه‌ڵک له‌ سه‌رۆک غه‌نی به‌ دوا دا هاتووه‌ و وای کرد خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی دژی حکومه‌تی پێک بێت. فه‌رمانده‌کانی له‌شکری ئه‌فغان لۆمه‌ی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر کێشانه‌وه‌ی پشتیوانی له‌شکری ئاسمانی که‌ له‌ شه‌ره‌کان دا تووشی پاشه‌کشه‌ بن.

هه‌ینی، غه‌نی له‌ ریگای کونفرانسی ڤیدئۆیی له‌ گه‌ل وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشتن کارتر دوا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کانی ئیستا و توانایی هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌فغان و به‌رگری تا و تۆ بکه‌ن. وه‌ک لێدوانێکی سه‌روکایه‌تی گوتی، سه‌رۆکی ئه‌فغان جه‌ختی کرده‌ سه‌ر پیویستی به‌ هێزکردنی هێزی ئاسمانی ئه‌فغان و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و پلان و هه‌نگاوانه‌ دوا بۆ ئه‌وه‌ی هیزه‌کان زیاتر پوشته‌ بکه‌ن و مه‌شقیان پێ بکرێن.