تەقینەوە لە نێو مزگەوتێکی شیعەکان لە ئەفغانستان ڕوودەدات و دەیان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

لە میانەی نوێژی هەینی لە ناو مزگەوتێکی شیعە لە شاری قەندەهاری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقینەوە ڕوویانداوە و لە ئاکامدا بە دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون.

پـزیشکێک لە نەخۆشخانەی ناوەندی شارەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی وت "هەتا ئێستا بە لایەنی کەم 32 کوژراو و 53 کەسی دیکە بریندار هێنراون بۆ نەخۆشخانەکەمان."

شایەتحاڵێکی تەقینەوەکان بە فڕانس پـرێسی وت گوێی لە 3 تەقینەوە بووە، یەکێکیان لە دەرگای سەرەکی مزگەوتەکە و یەکێک لە شوێنی دەست‌نوێژگرتن و ئەوی دیکەیان لە بەشی خوارەوەی مزگەوتەکە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە. هەینی ڕابردوو تەقینەیەکی خۆکوژی لە ناو مزگەوتێکی شیعە لە شاری کوندوزی باکوری وڵاتەکە ڕووی‌دا و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوە / فڕانس پـرێس