فڕۆکەی جەنگی لە نزیک عەفرین چەکدارانی بەرەی نوسرە بۆردومان دەکەن

بەپـێی لێدوانی خەڵکی گوندی مەریمینێی سەر بە شارۆچکەی شێراوای عەفرین، فڕۆکەی جەنگی دوێنێ سێشەممە چەکدارانی بەرەی نوسرەیان بۆردمانکردووە لەو سایلۆی گەنمەی لە نزیک مالیکیە داگیریان کردبوو.

دەڵێن دوو ڕۆژ لەمەوبەر کاتێـک هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەردوو گوندی گەشتەعار و مالیکیە بەرەو مەریەمینێ کشانەوە، هەردوو گوندی گەشتەعار و مالیکیە کەوتنە ژێر دەسـتی بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدە.

ئەندامێـکی هێزی سوریای دیموکرات بە دەنگی ئەمەریکا گوت ڕۆژی سێشەممە لە دەوروبەری کاژمێر چوار و پـێنجی بەرەبەیان فڕۆکەی جەنگی هاتن و کەوتنە بۆردومانکردنی ناوچەی شەوارخە لەو شوێنانەی چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام لێبوو. سەرئەنجام هێزە هێرشبەرەکەی نوسرە و ئەحرار کشانەوە.

جێی ئاماژەیە بەرەی نووسرە لە ئیدلیبەوە چەکی قورسی بۆ ناوچەکە هێناوە بە مەبەستی بەرپاکردنی شەڕێـکی گەورە لە دەوربەری عەفرین.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئامینە مستۆ