لیژنه‌یه‌کی باڵا له به‌غداوه گه‌یشته موسڵ بۆ لێکۆڵێنه‌وه له ڕوداوی هه‌ڵاتنی زیندانیان له گرتوخانه‌یه‌کی شاره‌که. سه‌رجه‌م کارمه‌نده‌کانی ئه‌و گرتووخانه‌یه ده‌ستبه‌سه‌رن و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
هاوکات ته‌رمی دوو که‌س له‌و زیندانیانه‌ی هه‌ڵاتبوون دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێگاری موسڵ له لێدوانێکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ ته‌رمی دوو له‌و زیندانییه ههڵاتوانهمان دۆزییه‌وه که له کاتی ههڵاتدڵنیادا له نزیک ڕووباری دیجله کوژرا بوون یه‌کێک له‌وانه پله‌ی باڵای هه‌بوو له ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌دا. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ههڵاتنهکهش ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی که ده‌ستێکی باڵا له نیو خودی کارمه‌ندانی گرتوخانه‌که‌دا هه‌بووه‌و ئاسانکاری بۆ هه‌ڵاتنیان کراوه".
په‌یامنێرامان ئه‌میر گۆران ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردووین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 2:58 خوله‌که.