دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر باس له‌ ڕه‌وشی عێراق ده‌کات له‌ پاش 9 سـاڵ له‌ نه‌مانی حوکمی سه‌دام حسێن

له‌ پاش نۆ ساڵ به‌سه‌ر که‌وتنی به‌غدا و ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حوسه‌ین، له‌ عێراقدا چی گۆڕدرا؟ ئایا ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی ئومێدیان بۆ ده‌خوازرا، هاتنه‌ دی یان ڕووداوه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ خه‌ڵکی ئومێد بڕاوکرد؟

ڕژێمی پـێشوی به‌عسی عێراق به‌زه‌بری هێزێکی ده‌ره‌کی ڕوخێنرا، ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌نجامی شۆڕشێک بوایه‌، ئایا هیچ سه‌رئه‌نجامه‌کان جیاوازیان ده‌بوو؟ هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی‌ده‌ربوون؟

ئه‌ندامی پـێشوی په‌رله‌مانی عێراق د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ناسراو به‌ حاکم ئه‌حمه‌د، له‌ هاڤپه‌یڤینێکدا ده‌ڵێت، بێ گومان سیسته‌می حوکمڕانی عێراق له‌ تاک‌ڕه‌وی و دیکتاتۆریه‌ته‌وه‌ گۆڕدرا بۆ سیسته‌می دیموکراسیـیه‌ت و فره‌ لایه‌نی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام نه‌بوونی نه‌ریتی دیموکراسیـیه‌ت و هاوبه‌شیکردن له‌ ده‌سه‌ڵات و خواستی پاوان کردنی حوکمڕان مایه‌ی گیروگرفتن بۆ ئاینده‌ی عێراق.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:17 خوله‌كه‌.