سی ئای ئه‌ی ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئێران یۆرانیۆمی پیتێندراوی پله نزمی پـێویست بۆ سازکردنی دوو بۆمبی ناو‌کی ببێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی زانیاری نه‌هێنی ئه‌مریکا ده‌ڵێت گه‌ماروکانی بۆ سه‌ر ئێران پـێناچێت وا له‌و وڵاته بکات ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌کانی بێت بۆ سازکردنی چه‌کی ناو‌کی.
لیۆن پانێتا له پرۆگرامی دیس ویک سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ی بی سی ئه‌مریکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی که گه‌مارۆ نوێـیه‌کانی سه‌پێندراو به‌سه‌ر ئێران‌دا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئوروپاوه له به‌ر پروگرامی ناوکیه‌که‌ی بۆی هه‌یه گرفته‌کانی جیدی ئابووری بخولقێنێت و یارمه‌تی به لاوازکردنی رژێمی ئیرانێ بکات.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری له وتووێژێکی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا دا ده‌ڵێت جارێ هێشتا بو ئه‌م لێدوانانه زووه چونکه گه‌مارۆکان به کرده‌وه ده‌ستێان پێ نه‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:10 خوله‌كه.