به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 21 ساڵ به‌سه‌ر کوژرانی سکرتێری گشتی پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، دوکتور عه‌بدولڕحمان قاسملو و هاوڕێکانی، به ده‌ست پێشخه‌ری هێندیک له کورده‌کان و له نێویاندا عه‌تا نه‌سیری وه‌ک په‌نابه‌رێک و خێزانی ئاره‌زوو خانم ، مۆنۆمێنتێـکیان له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌و خانوبه‌ره له شاری ڤیه‌نـنای نه‌مسا دامه‌زراند که کاره‌ساته‌که‌ی تێدا ڕوویدا.
کاک ئه‌حمه‌دی شێربه‌گی وته‌بێژی پیشووی ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی ئێران بۆ پرۆگرامی ئه‌م حه‌وتووه‌ی " کورد له تاراوگه"دا به‌ڕێز شێربه‌گی وێڕای ئاماژه‌کردن به به‌شدار بوونی نه‌سرین خانم ، خێزانی دوکتور قاسملو، کچ و نه‌وه‌کانی، باس له گرنگی دامه‌زراندنی ئه‌و مۆنۆمێنته ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:51 خوله‌كه.