ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ باره‌ی کێشه‌ی تۆپبارانکردنی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌دوێت

ئاڵا تاڵه‌بانی

ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر کۆشش و هه‌وڵه‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کورده‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌مه‌ڕ تۆپبارانکردنی ناوچه‌ سه‌ر سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌. په‌رله‌مانتار تاڵه‌بانی باس له‌و هه‌نگاوانه‌ش ده‌کات که‌ بۆ مه‌حکوم کردن و ڕاگرتنی تۆپبارانکردنی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌نرێن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:11 خوله‌كه‌.