ئه‌منستی: ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ سزاکانی مه‌رگ له‌ چه‌ند وڵاتدا به‌ڕێوه‌چوون

ئه‌منستی واتا ڕێکخراوی لێبووردنی گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌لێت پاره‌که‌ له‌ ڕاده‌ی جیهانیدا لانی که‌م 676 که‌س له‌ سێداره‌ دراون. به‌ڵام ئاماره‌کان ژماره‌ی له‌ سێداره‌دراوان له‌ چین ناگرێته‌وه‌، شوێنێک ئاماره‌کان وه‌ک نه‌هینی حکومه‌ت چاو لێده‌کرێن. باوه‌ڕده‌کرێت ژماره‌کان خۆ له‌ هه‌زران که‌س بده‌ن. ئێران به‌ له‌ سێداره‌دانی 360 که‌س له‌ پله‌ی دووهه‌می وڵاتان دایه‌. ئه‌منستی هوشداری ده‌دات که‌ ژماره‌که‌ ده‌کرێت له‌ ئه‌مه‌ش به‌رزتر بێت، چونکه‌ زانیاری باوه‌ڕپێکراوی هه‌یه‌ که‌ " ژماره‌یه‌کی به‌رچاو" له‌ که‌سانی له‌ سێداره‌دراو به‌ ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌ندراون.

به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی ئه‌منستی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان هۆسێ لویس دیاز به‌ په‌یامنێرانی گوت که‌ پاره‌که‌ ته‌نیا 18 له‌ 193 ولاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بریاره‌کانی له‌ سێداره‌دانیان به‌ڕێوه‌بردوون‌.

" باوه‌ڕمان وایه‌، ژماره‌یه‌کی که‌م له‌ ئه‌و ولاتانه‌ی ژماره‌ی له‌ په‌راوێزخستنیان له‌ زیاد بوون دایه‌ زۆرینه‌ی له‌ سێداره‌دانه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ ساڵ به‌ ساڵ به‌رده‌وام له‌ نێو ئه‌و ولاتانه‌دان هه‌ره‌ که‌سانی زۆر له‌ سێداره‌ده‌ده‌ن له‌ نێویاندا چین، عێڕاق، ئێران، کوریای باکور، عه‌ره‌بستانی سعودی، سومالیا، ئه‌مریکا و یه‌مه‌ن ده‌گرنه‌وه‌."

له‌ لێستی ئه‌منستیدا ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانه ئه‌مه‌ریکا له‌ پله‌ی پێنجه‌م دایه‌، که‌ پاره‌که‌ 43 که‌س بریاری کوشتنیان له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌چوون. دیاز کوتی ئه‌مریکا ته‌نیا وڵات له‌ نێو باکوری ئه‌مریکا و ئه‌مریکای لاتین دایه‌ و ته‌نیا ئه‌ندامی وڵاتانی پێشه‌نگی ئابووری ناسراو به‌ گروپی هه‌شته‌ که‌ له‌ ساڵی 2011 زایینیدا بریاری مه‌رگ له‌ سه‌ر گیراوان به‌ڕێوه‌برد.

بیلۆڕووس ته‌نیا وڵاتێک له‌ ئوڕووپا یان یه‌کیه‌تی سوڤیه‌تی پێشوودا بوو که‌ پاره‌که‌ بڕیاری سزای مه‌رگی به‌ڕێوه‌برد. له‌ هه‌رێمی ئاسیا- په‌سێفێک، حه‌وت وڵات بڕیاری له‌ سێداره‌دانیان به‌ڕێوه‌برد و زیاتر له‌ 800 بریاری نوێی مه‌رگ له‌ 18 ولاتان له‌ ئه‌و به‌شه‌ له‌ جیهاندا سه‌پێنران.

له‌ به‌شی خوارووی وڵاتانی بیابانی ئه‌فریقا، ڕێکخراوی لێخۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی کوتی بڕیاره‌کانی مه‌رگه‌ به‌ ده‌گمه‌ن و بۆ ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتان سنووردار کراونه‌وه‌ که‌ پاره‌که‌ سومالیا، سودانی باشوور و سودان بوون.

له‌ خۆر‌‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاره‌که نزیکه‌ی‌ زیاتر له‌ 50 له‌ سه‌دی له‌ سێداره‌دانه‌کان بۆ ئێران، عێڕاق، عه‌ڕه‌بستانی سعودی و یه‌مه‌ن بوون، که‌ 99 له‌ سه‌دی هه‌موو له‌ سێداره‌دانه‌ تومارکراوه‌کانی هه‌ریمه‌که‌ی‌ گرته‌وه‌.

دیاز له‌ڕێکخراوی ئه‌منستی کوتی سزای مه‌رگ به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی پرۆسه‌کانی دادگایی کردندا دران که‌ ئه‌و پرۆسانه‌ به‌ پێی به‌یداخه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون، و گه‌لێک جاران له‌ به‌ر تاوانه‌کانی به‌ بێ توند وتیژی بوون.

" بۆ نموونه‌ زینا و نێربازی له‌ ئێران، کفرکردن له‌ پاکستان؛ جادووگه‌ری له‌ عه‌ڕه‌بستانی سعودی؛ هێنان و بردنی به‌ قاچاخی ئێسقانی مرۆڤ له‌ کۆماری کانگۆ؛ پێشێلکاری به‌نگ‌ و موخه‌ده‌رات له‌ زیاتر له‌ 10 وڵاتان که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌مانه‌ له‌ باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا بوون. ئێمه‌ باوه‌ڕمان وایه‌ سزای مه‌رگ نابی له‌ سه‌ر هیچ که‌یسێکدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌ ژێر یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێت بۆ زۆربه‌ی که‌یسه‌کانی جێدی به‌ڕێوه‌بچێت، و ده‌توانم به‌رهه‌ڵستی له‌ گه‌ڵ هه‌ر پاساودانێکی ئه‌م بڕیارانه‌ مه‌رگ‌ بکه‌م که‌ ئێستا بو سه‌ر که‌یسه‌ جێدیه‌کان دراون."

له‌ کۆتایی 2011ی زاینی، نزیکه‌ی 19،000 که‌س له‌ ڕاده‌ی جیهانی بڕیاری مه‌رگیان بۆ درابوو. ئه‌منستی ده‌ڵیت سزای مه‌رگ ڕابگیرێت، به‌ ئه‌و دیده‌ش که‌ هه‌ر به‌ ته‌واوی ئه‌و سزایه‌ قه‌ده‌خه‌بکرێت. له‌ هه‌مان کاتێشدا، ڕێکخراوه‌که‌ ببینیت وولاتان ژماره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ که‌م بکه‌نه‌وه‌ که‌ سزای مه‌رگیان بۆ سه‌ر ده‌ده‌ن.