ئێسک‌وپـروسکی 104 منداڵ و دوو ژنی ئه‌نفالکراو به‌ره‌و زێدی خۆیان برانه‌وه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ڕێوڕه‌سـمێـکدا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ شـاری هه‌ولێر ئێسک‌وپـروسکی 104 منداڵ و دوو ژن که‌ له‌ سه‌ر‌ده‌می ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێندا بێ‌سه‌رو شوێن کرابوون و زینده‌ به‌ چاڵ کرابوون به‌ره‌و زێدی خۆیان له‌ چه‌مچه‌ماڵ برانه‌وه‌.

ئه‌م په‌پولانه‌ له‌ ناوچه‌ی دوبز له‌ پارێزگای که‌رکوک له‌ نێو گۆڕێـکی به‌ کۆمه‌ڵدا نێژرابوون و نزیکه‌ی دوو مانگه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ژماره‌یه‌کی زۆری به‌رپـرسـانی هه‌رێمی کوردسـتان و هه‌روه‌ها خه‌ڵـکی به‌شـداریـیان له‌ ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا کرد و چه‌ندین وتار به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پـێشـکه‌ش کران.

په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ڕاپـۆرتیان له‌و باریه‌ه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.