ساڵوەگەڕی سەرکوتی خۆپێشاندانەکان لە ئێران

مایک پەمپێۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە خۆپێشاندانەکان لە ئێران دەدویت لە دەمێکدا وێنەیەک لە خۆپێشاندانەکان نیشان دەدرێت. ٢٦ی نوامبری ٢٠١٩ی زاینی

بە گوێرەی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، لە نێویاندا ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ، لە خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری مانگی خەزەڵوەری پارەکە (نوامبر) هەزاران کەس لە لایەن سوپای پاسداران و هیزەکانی ئاسایشی ئێرانەوە گیران و لە ماوەی سەرکوتکردنی نارازییەکان سەدان خۆپێشاندەر کوژران.

لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئەوین مستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ – "کوردپا" دەڵێت، بە هۆی هەرەشە و گوشار هێنانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنەماڵەی بەندکراوان و قوربانییەکان، ئامارێکی ورد لە سەر ژمارەی گیراوەکان تا ئێستا لە بەردەستدانیە، بەلام بە گوێرەی بەراوردەکانی سەرەتایی ئەو کەسانەی لە شارەکانی ئیلام، مێهران، چرداوڵ، سەرپێڵی زەهاو، کرماشان، جوانڕۆ، کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، بۆکان، ورمێ و شارەکانی تر بەندکراون لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت.

ئەوین موستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ - کوردپا

هەروەها مستەفازادە دەڵێت، تا ئێستا ڕێکخراوی کوردپا پێناسەی ٢٤٥ بەندکراویان وەدەست هێناوە کە لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی پارەکە لە کوردستانی ئێران دا گیراون و زۆربەی گیراوەکانیش هی ئوستانەکانی کرماشان و "کوردستان" ن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی ئەوین مستەفا زادە