کارناسانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن، به دوای هێرشه تێرۆریستی یه‌کانی 11ی سپتامبردا، شاره‌زایانی ئاسایشی گه‌لێک هه‌نگاویان بۆ پارێزگاری کردنی خه‌ڵک ههڵیناونهوه.
کارناسانی ئاسایش ده‌ڵێن خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌تا هێرشه‌کانی 11ی سێپتا‌مبر له ساڵی 2001 ه‌وه که تێیدا نزیکه‌ی 3،000 که‌س کوژران، له به‌رامبه‌ر تێڕۆریسم دا پارێزراوتره. به‌ڵام، ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه خوێناوی یه‌کانی له ماوه‌ی پێشهبهڕکێی هه‌ڵاتن له شاری بۆستن دا جه‌خت ده‌کاته سه‌ر به‌گرفتی پارێزگاری کردن له خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر هێرشبه‌رێک که بڕیاری داوه که‌سانی بێ تاوان بکوژێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مێردێت بیول له واشنگتنه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ناردوه.
کارناسان ده‌ڵێن، به دوای هێرشه تێرۆریستی یه‌کانی 11ی سپتامبردا، شاره‌زایانی ئاسایشی وڵات گه‌لێک هه‌نگاویان بۆ پارێزگاری کردنی خه‌ڵک ههڵیناونهوه.
پێشی زیاتر له ده‌یان پیلان گیراوه، هه‌میشه پێش ئه‌وه‌ی مه‌ترسێک بۆ سه‌ر خه‌ڵک بن.
جهێمزکارا فانۆ James Carafano کارناسێکی ئاسایش له ناوه‌ندی هه‌ریتێج Heritage Foundation ه.
"ئه‌گه‌ر پرسیار ئه‌وه‌یه، داخوا ئه‌مه‌ریکا ئامانانجێکی سه‌خت تر بۆ که‌سانی ده‌ره‌کیه که هێرشی تێرۆریستی بۆ سه‌ر بکه‌ن له چاو ئه‌و کاته‌ی هێرشه‌کانی 11ی سێپتا‌مبر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڵێ یه. ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری له به‌ر زانیاری باشی نه‌هێنی، هه‌وڵه‌کانی هانده‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریسم، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری ئه‌نجام دانی توند وتیژین، چوونه ناو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به ئه‌وان و گرتنیان پێش ئه‌وه‌ی ببن به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک."
کارافانۆ به‌شێكی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه له گۆڕانی ئاژانسی ئێف بی ئای له ئاژانسێکی چه‌سپاندنی قانون ڕا بۆ رێکخراوێک ده‌زانن که مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ تێرۆریزمی کرده هه‌ره کاری سه‌ره‌کی خۆی.
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگاری کردنی فرۆکهخانان و سنوره‌کانی وڵات دا لێوه‌شاوه بوه.
به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن نێشان ده‌ده‌ن پاریزگاری کردنی خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌کان دا چه‌نده سه‌خته.
مایکڵ ئۆ هانلن Michael O’Hanllon هاوکارێکی باڵا له ئه‌نستیتۆتی بڕووکینگس Brookings Institution ه.
"پێم وایه ده‌بێت ئه‌وه په‌سند بکه‌ی که ئه‌م جۆره هێرشه جاری وایه ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه. و ئیمه چه‌ندین نموونه‌مان له ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی دا هه‌بوون که هێرشبه‌ران نزیکه‌ی سه‌رکه‌وتووبوون."
دواین هێرشی گه‌وره‌ی تێرۆریستی کاتێک ڕوویدا که ستوانی له‌شکری نیدال حه‌سه‌ن Nidal Hassan 13 که‌سی له بنکه‌ی له‌شکری فورت هوود Fort Hood ی ، تێگزاس له ساڵی 2009 دا کوشت. ئه‌و پێوه‌ندی به ئه‌لقاعیده له دۆرگه‌ی عه‌ڕه‌بی دا هه‌بوو.
به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له پیلانه‌کانی بۆمب دانانه‌وه سه‌رنه‌که‌وتوون یان پووچه‌ڵ کراونه‌وه.
چه‌ندین مانگان دوای هێرشه‌کانی 11ی سێپتا‌مبر، رێچارد رید Richard Reid بۆمبێکی له نێو پێلاوی دا داینابۆوه له سه‌ر فڕۆکه‌دا نه‌یتوانی بیته‌قێنێته‌وه.
و له ڕۆژی کریستمهس له 2009 دا، ئه‌وه‌ی ناسراو به "بۆمبی ژێر جل" و هه‌ڵگره‌که‌ی عومه‌ر فاڕووق عه‌بدول موته‌لیب بوو، نه‌یتوانی له سهرفڕۆکهیهک بو شاری دیترۆیت بیته‌قێنێته‌وه.
ئه‌و ساڵ کاربه‌ده‌ستان کۆچبه‌رێکی ئه‌فغانی به ناوی نهجیبولا زازی به تاوانی پلان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی سیسته‌می شه‌مه‌نه‌فه‌ری شاری نیویورکیان گرت.
سێ ساڵان پێشتر، گۆڕه‌پانی نیویورک تایمز چولکرا دوای ئه‌وه‌ی ئوتومبیلێکی بۆمبکراو دۆزرایه‌وه.
له حاڵێکدا تۆژێنه‌ران ده‌ڵین کاربه‌ده‌ستان به ئه‌وه ده‌زانن چلۆن پارێزگاری له کۆبوونه‌وه‌کانی گشتی خه‌ڵک بکه‌ن، به کرده‌وه سنوورداره که چ شتێک به کرده‌وه و کاریگه‌ره ئه‌نجامی بده‌ن.
سه‌رله‌نوێ، جێمز کارافانۆ:
"مه‌رج نیه ئه‌و شتانه پێشی هێرشبه‌رێک بگرێت که له بڕیاره‌که‌ی دا مسۆگه‌ره. مه‌جبوور ده‌بیت پشت به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه ببه‌ستی و پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و جێگایه پێشگیری لێ بکه‌ی."
وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تێرۆریزم ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌بێت هه‌موو ده‌م ئاماده و کار ته‌واو بن، له حاڵێکدا تێرۆریستان ته‌نیا جارێک سه‌رده‌که‌ون.

Your browser doesn’t support HTML5