ئاسۆ ساڵح سـاڵی 1983 له شـاری پاوه له دایکبووه و 12 سـاڵ له‌و شـاره ژیاوه و پاشـان 8 سـاڵ له کرماشـان و 5 سـاڵی دوایی ژیانی له کوردسـتان له سنه بووه.
کۆلێژی ئه‌ندازیاری ئه‌لیکترۆنیکی له زانکۆی کوردسـتان له شـاری سنه ته‌واوکردووه. ئێسـتاش 2 سـاڵ و نیوه له سوید ده‌ژی و له‌وێ درێژه به خوێندن ده‌دات.
ئاسۆ سـاڵح ئه‌ندامی چه‌ندین ده‌سته و ڕێـکخراو بووه، له‌وانه:
- ئه‌ندامی شورای ناوه‌ندی کولتوری توێژینه‌وه‌یی "هه‌ژان" / 2 ساڵ
- به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ژان / 1 ساڵ
- به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی ده‌نگ / 2 ساڵ
- به‌رپرسی به‌شی کوردی حه‌وته نامه‌ی دیدگاه / 1 ساڵ
- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی ژیانه‌وه / 1 ساڵ
- ئه ندامی ریکخراوه ی مافی مروفی کوردستان / 1 ساڵ
- ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا / 2 ساڵ
- ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی سوید / له 1 ساڵ پێش ئێستاوه
-
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:58 خوله‌كه.