ئاسۆ ساڵح ده‌ڵیت فشاری ئه‌م دواییانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ئێران له مه‌ڕ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ کاریگه‌ریه‌که‌ی که‌م بۆته‌وه.
ڕاپۆرتی کومیته‌ی پشتیوانی کردن له ڕۆژنامه‌وانان بنکه له شاری نیویۆرک له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندوه که گه‌لێک له ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانی ئێستا له گرتووخانه‌کانی ئێران له ژێر فشاری تونددان بو ئه‌وه‌ی دان به کرده‌وه‌کانیاندا بنێن.
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کومیته‌ی پارێزگاری کردن له ڕۆژنامه‌وانان به ئاماژه کردن به ئاستی خه‌م هێنه‌ری ڕۆژنامه‌نووسانی له نێو گرتوخانه‌کان له ئێران ده‌ڵیت سه‌رانسه‌ری خه‌ڵکی جیهان له هه‌ر زیانێک به ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه بگات که ته‌نیا له به‌ر خاتری ئه‌نجام دانی ئه‌رکه‌کانیان به‌ندکراون، ئه‌وه کۆماری ئیسلامی به به‌رپرسیار ده‌زانێت".
له وتووێژیکی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، ئاسۆ ساڵح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی پشتیوانی کردن له مافه‌کانی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ده‌ڵێت ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانی به‌ندکراو له چاو هی سه‌رانسه‌ری راده‌یه‌کی زۆرتری گیراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
ته‌واوی ڕاپـۆرته‌که‌ی CPJ ده‌توانن له ڕێی ئه‌م به‌سـته‌ره‌وه بـبینن.
http://cpj.org/2010/04/furloughs-lower-iran-prison-count-but-dozens-still.php