ڕۆژی هه‌شتی مارس ئه‌مساڵ 100 هه‌مین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنانه . له ساڵی 1911 دا یه‌که‌مین جار بوو که به شێوه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ژنان ڕۆژێکیان بۆ دیاری بکرێت که هێشتا ژنان مافی ده‌نگدانیان هێشتا له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا نه‌بوو.
هه‌نووکه ژماره‌یه‌ك له ژنان پۆستی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و چه‌نده‌ها پۆستی باڵای حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. به‌ڵام هێشتا کاری تری زۆر ماوه بکرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕۆڵی ژنان له کۆمه‌ڵگادا تا مافه‌کانیان له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌کسان ببێته‌وه.
له ساڵی 1909 دا له ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌تا ڕۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ژنان دیاری کرا. ساڵێك به‌دوایدا له‌سه‌ر ئاستێکی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی جیهانی ژنان له‌سه‌ر داواکاری خانمێکی ئه‌ڵمانی به ناوی کلارا زیتکن دیاری کرا له دووهه‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ژنانی کارکه‌ر له کۆبنهاگن.
ئه‌و ڕۆژه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له ساڵی 1911 وه ئاهه‌نگی بۆ ده‌گیرێت. و له‌و ساکه‌وه هه‌موو ساڵێك له زۆربه‌ی وڵاتان وه‌ك ڕۆژی جیهانی ژنان دیاریکراوه. و له واده‌ی پێشووتری له دره‌نگانێکی مانگی دوو له ساڵی 1913 به‌ره‌و 8 ی مانگی سێ گۆڕا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانیش له ساڵی 1975 دا ڕێز له‌و ڕۆژه جیهانیه‌ی ژنان ده‌گرێت. و له ساڵی 1977 وه به فه‌رمی بڕیارێکی ده‌رکرد که دان به ڕۆژی جیهانی ژناندا ده‌نێت.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وش و پێگه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردیش‌دا هاوکارمان شایان پاشا گفتوگویه‌کی کرد له‌گه‌ڵ ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵا وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:45 خوله‌كه.