ڕۆژی دووشەممە پارتی کرێکارانی ئوستڕاڵیا حکومەتی نوێی وڵاتەکە پێکدەهێنن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕابەری پارتی کرێکارانی وڵاتەکە ئانتنی ئالبەنیس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئوستڕاڵیادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کۆتایی بە فەرمانڕەوایی هاوپەیمانێتی پارێزگاراندا هێنا.
ئالبانێس وتی ڕۆژی دووشەممە وەکو 31 ەمین سەرۆک وەزیری ئوستڕاڵیا سوێندی یاسایی دەخوات و دواتر بەرەو ژاپۆن بەڕێدەکەوێت تاوەکو ئامادەی کۆبوونەوەکەی گروپی کواد بێت کە هەریەک لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و هیندستان بەشداری تێدا دەکەن.
ئالبانێس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " نامەوێت وڵاتەکە بگۆڕم. دەمەوێت چۆنێتی بەڕێوەچوونی سیاسەت بگۆڕم لەم وڵاتەدا."
هەریەک لە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆک وەزیری نیوزلەندا جاسیندا ئاردێرن پیرۆزباییان لە ئالبانێس کرد لەسەر سەرکەوتنەکەی.
سەرکەوتنەکەی پارتی کرێکارانی ئوستڕاڵیا بە پشتیوانی سەربەخۆکان و پارتی سەوزەوە بوو، دەنگەکانی هاوپەیمانێتی پارێزگارانیان بەلای خۆیان ڕاکێشاوە، سەربەخۆکان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا داوای ئەنجامدانی کاری زیاترییان کردووە سەبارەت بە گۆڕانی کەش و هەوا و یەکسانی ڕەگەز.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز