دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له مانگێک به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی ئاذاری عێراق، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌نجامه‌کانی په‌سه‌ندکرد.
ڕۆژی (سێشه‌ممه) دادوه‌ر مدحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له شاری به‌غدا رایگه‌یاند: دادگای فیدڕاڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7/3 ی2010 ی په‌سه‌ندکرد، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تانانه‌ی یه‌کلاکرده‌وه که پێشکه‌ش به دادگاکه کرابون.
ئازاد چالاکی په‌رله‌مانتاری عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا پێی وایه لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و لیستی ئیتیلافی نیشتیمانی که کۆمه‌ڵێك له حیزبه‌کان له‌خۆ گرتووه، وه‌ك ڕه‌وتی صه‌در و مه‌جلیسی ئه‌علا و حیزبی فهضیله گه‌ر له ناو خۆیاندا ڕێکنه‌که‌وتن ئه‌وا دوور نیـیه به‌ره‌و لایه‌نی کوردی هه‌نگاو بنین و هه‌وڵبده‌ن به‌شێکی ئه‌و ئیتیلافه واته مالیکی و مه‌جلیسی ئه‌علا و کورده‌کان ڕێکبکه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی کورسیـیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پـێکبهێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:22 خوله‌كه.